به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە نەریتی پەیمان نوێ کردنەوەی کۆڕی دەوڵەت لەگەڵ ئارمانجەکانی ئیمام خومەینی(رە) وتی: لە بازنەی بیرکردنەوەکانی ئیمام خومەینی(رە) کە خزمەتکردنی خەڵک چخمکێکی تایەتیی ھەیە.
سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: ڕوانگەی ئیمام خومەینی(رە) لە بارەی خزمەتکردنی خەڵکەوە، ڕوانگەیەکی بەس کەشخەمەند نەبوو، ئەم ڕوانگە سیاسیەی کە لە ئێستادا سیاسەتڤانان ھەیانە، قەت لە ھزری ئیمام دا نەبووە.
بە وتەی دکتۆر ڕەییسی: لە ڕاستی دا ئیمام خومەینی(رە) بڕوای بە خەڵک ھەبوو، ئەگەر دەیفەرموو «پێوەر دەنگی خەڵکە» باوەڕی بەوە ھەبوو، ھەر بۆیە تەوەرەی ئەم دەوڵەتەی ئێستاش، تەوەرەی ئامانەتداریی دەوڵەت و بەرپرسایەتی و میکانیزمی ڕێک و پێکی ئیدارییە کە دەبێ لە خزمەتی خەڵک دا بێت.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: دەبێ بەو ڕێنوێنی و ڕێشاندانانەی کە ئیمام خومەینی(رە) پێداگر بوون لە سەری، لە کردەوەو ڕاپەڕاندندا پابەند بین.
342/